رێبەری رەوتی سەدر، لە تویتێکدا رایگەیاند “زۆر جێگەی شەرمەزارییە، بەرهەم ئەو کەسەی بە سەرۆک کۆماری عێراق ناوی دەهێنرێت، رەتیکردووەتەوە واژۆی لەسەر یاسای بەتاوانناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل بکات”.
موقتەدا سەرد ئاماژەی بەوەشکردووە “شەرم و عەیبەیە بۆ گەلی عێراق سەرۆکەکەیان لایەنگری ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بێت، کەسێکی نیشتیمانی نەبێت و شوێنکەوتەی رۆژئاوا یان رۆژهەڵات بێت”.
موقتەدا سەدر خۆی له بهرههم ساڵح بێبهری دهكات و دەشڵێت “من بێبەریم لەو تاوانەی لە بەردەم خودا و گەلی عێراقدا و به داخهوهم لە کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لە رابروودا و داهاتووشدا”.