عەبدڵا كوێخا موبارەك دەنوسێت،غازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ هیچ مەترسی لەسەر نییە،تەنھا کارێکی گێرە شێوێنی چەند تاقم و گروپێکە کە گومان دەکرێت سەر بە حەشدی شەعبی بن چەند گولە ڕاجیمەیەکی دوازدەیی و بە شێوەی ھەڕەمەکی ئاراستەی کۆرمۆر کردووە.
دەشنوسێت:” ئەو جۆرە کاتیوشانە ھێز و کاریگەریەکی وای نیە و مەترسی بۆ سەر تەنھا بینایەکیش دروست ناکات.
ھەروەھا حکومەتی عێراق لەم کات و زروفەدا گیرۆدەی دوو بەرەکی و قەیرانێکی قوڵی سیاسی ناخۆیی بۆتەوە و مەترسی گەورە لەسەر پرۆسەی سیاسی و حکوڕانی خودی خۆی ھەیە و نزیکە لە شکست و ڕووخان و ناتوانێت ببێتە مەترسی بۆسەر ھەرێمی کوردستان.
دەڵێ:”ئەگەر حکومەتی عێراق توانایشی ھەبوایە ناتوانێت بڕیاری دادگای بەناو فیدراڵی عێراق بکاتە بیانوو بۆسەر غازی کۆرمۆر، لەبەرئەوەی بڕیاری دادگاکە دەڵێت نابێت نەوت و غاز ھەناردەی دەرەوە بکرێت، غازی کۆرمۆریش تائێستا بەھیچ شێوەیەک ھەناردەی دەرەوە نەکراوە.
دەشڵێت:”ئەگەر ئەو خاڵانەی سەریشەوە لەبەرچاو نەگیرێت حکومەتی ھەرێم لە ئێستایا لە ڕووی سەربازیەوە زۆر بە ھێزە و بە دڵنیاییەوە توانای بەرگری لە کێڵگە نەوتی و غازیەکانی خۆی ھەیە.