
قایمقامی قەزای دهۆك رایدەگەیەنێ، حكوومەتی هەرێمی كوردستان 26 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە دهۆك جێبەجێ دەكات.
جههوهر عهلى عهزێز، قایمقامی قەزای دهۆك، رایگەیاند: “حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە قۆناغی یەكەمی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا بۆ ساڵی 2022، رەزامەندیی لەسەر جێبەجێكردنی 26 پرۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی 10 مليار و 132 ملیۆن دینار لە دهۆك داوە، ئەو پرۆژانە چوونەتە قۆناغی تەندەر و لە ئیدارەی پارێزگای دهۆك رادەگەیەنرێن و دوای ئەوەی بەڵێندەر وەریاندەگرن، دەست بە جێبەجێكردنیان دەكرێت”.
ئاشكراشی كرد: “پرۆژەكان پێكهاتوون لە دروستكردن و چاككردنەوەی شەقام لە گەڕەك و كۆڵانەكان و دروستكردنی رێگا لە سنووری چوار شارەوانیی قەزای دهۆك ئەوانیش شارەوانیی مانگیش و كۆرا و باكێرا و زاویته، لەگەڵ دروستكردن و چاككردنەوەی شەقامی گوندەكانی سنووری ناحیەی زاویتە و مانگیش، هەروەها پرۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ و چەند پرۆژەیەكی كارەباش جێبەجێ دەكرێن”.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە