
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر پشتیوانیکردنی هەموو کەرتەکان بەردەوامە و کەرتی وەرزشییش کە شانبەشانی کەرتەکانی دیکە دەبێتە هۆی ناساندنی نەتەوەکان، یەکێکە لەو کەرتانەی کە لەلایەن کابینەی نۆیەمی حکوومەتەوە پشتیوانیی لێ دەکرێت.
شوان عهزیز، گوتەبێژی ئۆلۆمپیی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند: ”خۆشحاڵین کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی خۆی بۆ چالاکییە وەرزشییەکان دووپات کردەوە و سەرۆکی حکوومەت بڕیاری داوە مانگانە گوژمەیەک پارە بۆ لیژنەی ئۆلۆمپی خەرج بکرێت تاکوو چالاکیی خولە وەرزشییەکان بەردەوام بن”.
گوتەبێژی ئۆلۆمپیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایشی کرد: ”حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە مانگانە بە گوژمەی 80 ملیۆن دینار بۆ بەڕێوەچونی خولە وەرزشییە جیاجیاکان خەرج بکرێت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە