
مهلا مهحموود ئازادی، بهرپرسی پێشووی (مهكتهبی زانایانی كۆمەڵی دادگەری) ڕاگەیاند: ”پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، بارێکی قوس و گرانە بەسەر شانی گەلی کوردەوە، ھەرچی ئێش و ئازارە تووشی کورد دەبێت و ئۆباڵەکەی دەچێتە ملی پەکەکەوە.
ئەو مامۆستا ئایینییە نەیشاردەوە: ”پەکەکە لە چەندین شوێنی کوردستان پێگەی سەربازیی ھەیە، سوپای تورکیا گوندەکانی شارباژێڕ تا کەلار بۆردومان دەکات، چونكە پەکەکەی لێیە، باشە پەکەکە لەو ناوچانە چی دەکات؟ بۆچی ناڕواتەوە بۆ باکووری كوردستان لەوێ خەباتی خۆی بکات.
ھەروەھا دەڵێ:” پەکەکە لە شنگالیش پێگەی سەبازیی ھەیە، بێگومان ھەرچی ئێشوئازار ھەیە کاتێک ڕووبەڕووی خەڵکی شنگال دەبێتەوە، پەکەکە لێی بەرپرسیارە.“
مهلا مهحموود ئازادی، ئەوەشی خستە ڕوو: ”ئەگەر ھاووڵاتییەکی سڤیل بە ھۆی بۆردومانی سوپای تورکیاوە بکوژرێ، پەکەکە گوناھبارە! چونکە بەھۆی ئەوانەوە خەڵک دەکوژرێت، ئەگەر پەکەکە نەبێت، سوپای تورکیا نایەت بۆردومانی گوندەکانی کوردستان بکات، بۆیە باشترە بڕۆن لە ناوچەکانی خۆیان شەڕ بکەن.
ئەو بەرپرسەی پێشووی مهكتهبی زانایانی كۆمەڵی دادگەری ئاماژەی بەوەش کرد، پەکەکە عەقیدە و بڕوای نییە، ئەوان حزبێکن گاڵتەبە ئایینی ئیسلام دەکەن، ئەوەی بە لای پەکەکەوە گرنگ نەبێت ئاكار و دینە.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە