نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئەمڕۆ بەنزینی 690 دیناری لە پارێزگای سلێمانی دابەشدەکرێت. گوتەبێژی بەنزینخانەکانیش دەڵێت، “ئەو بەنزینە تەنیا بۆ تاکسی و پاسەکانە.”

ئەمڕۆ بەنزینی 690 دیناری لە پارێزگای سلێمانی دابەشدەکرێت. گوتەبێژی بەنزینخانەکانیش دەڵێت، “ئەو بەنزینە تەنیا بۆ تاکسی و پاسەکانە.”

رۆژی چوارشەممە 22-6-2022، بەهمەن شێخ قادر، گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە رووداوی گوت، بەنزینی 690 دیناری لە شەش بەنزینخانە دابەشدەکرێت کە تەنیا تایبەتە بە هێڵی گواستنەوەی گشتی “تاکسی و پاسەکان” و ئۆتۆمبێلی تایبەت ناگرێتەوە.

بەهمەن شێخ قادر گوتیشی: تاوەکو ئێستا بەنزینی 800 دیناریش بۆ پارێزگای سلێمانی دابین دەکرێت و هەوڵدراوە بەنزینی 690 دیناریش بڕی پێویست بۆ سلێمانی دابین بکرێت.

لەبارەی نرخی بەنزین لە پارێزگای سلێمانی گوتی، “نۆرماڵ 1200، سوپەر 1400 و موحەسەن 1325 دینارە.”

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *