
شاسوار عه‌بدولواحید، ده‌یه‌وێت گه‌نجان ئاراسته بكات و هه‌میشه هه‌وڵی داوه سواری شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی هاوڵاتییان بێت، ئامانجیه‌تی هه‌وڵ بۆ تێكدان و دروستكردنی ئاژاوه و ناڕه‌زایه‌تی بدات.
كلارا به‌فرۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كلدانی سریانی ئاشووری له په‌رله‌مانی كوردستان، راگه‌یاند، شاسوار كاری باش ناكات، ئه‌و ته‌نیا بازرگانێكه و ده‌یه‌وێ خه‌ڵك بۆ ئامانج و مه‌رامی خۆی به‌كار بهێنێت و هانی خه‌ڵك و گه‌نجی ئه‌م وڵاته ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی په‌نا ببه‌نه به‌ر گرژی و ئاڵۆزی.
ئه‌و گوتی، شاسوار ده‌ڵێ من خزمه‌ت به خه‌ڵك ده‌كه‌م و دڵسۆزی خه‌ڵكم، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌و ته‌نیا ئامانجه‌كه‌ی راكێشانی هه‌ست و سۆزی گه‌نجه و كار بۆ قۆستنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك ده‌كات.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە