نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەفەرمانی مەسرور بارزانی.. هەڵگرتنی باج لەسەر بانزین کەوتە بواری جێبەجێکردن

بەفەرمانی مەسرور بارزانی.. هەڵگرتنی باج لەسەر بانزین کەوتە بواری جێبەجێکردن

بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو كە تێیدا چەند بڕیارێك دران، یەكێك لەوانە هەڵگرتنی باج بوو لەسەر سووتەمەنیی هاوردەكراو بە مەبەستی دابەزاندنی نرخەكەی.

لەمبارەیەوە ده‌رسیم ده‌رگه‌ڵه‌یی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران راگەیاند: ”بڕیاری هاورده‌كردنی به‌نزین له‌ ده‌ره‌وه‌ی هەرێمی كوردستان كەوتە واری جێبەجێكردنەوە“.

ڕوونیشی كردەوە كە ئێستا بازرگانان خەریكی گرێبەستن بە مەبەستی هاوردەكردنی بەنزینەكە.

بە بڕوای دەرسیم دەرگەڵەیی، لەبەر ئەوەی بەنزینە هاوردەكراوەكە باج و ڕسووماتی لەسەر هەڵگیراوە، كاریگەرییەكی ئەرێنی لەسەر دابەزاندنی نرخی بەنزین لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت.

بەپەلە

ئومێد خۆشناو: هەواڵی مردنی بەرپرسێكی عێراقی لە هەولێر درۆییە

وردەكاری لە كۆمێنتە ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگاری هەولێرەوە سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لە چەند کەناڵ و پەیجێکی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *