
دوای به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سمی ده‌رچوونی قوتابیانی زانكۆی دهۆك، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روو له قوتابیانی ده‌رچوو دووپاتیكرده‌وه، “ئێوه بنیاتنه‌ری ئاینده‌ی كوردستانن”.
ئه‌م گوتانه‌ی مه‌سرور بارزانی له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر هاتوون، كه دوای به‌شداریكردن و پێشكه‌شكردنی گوتارێك له رێوڕه‌سمی ده‌رچوونی قوتابیانی گه‌ڕی 25 و 26ی زانكۆی دهۆك روو له قوتابیانی ده‌رچوو نووسیویه‌تی: “من خۆشحاڵم له ئاهه‌نگی ده‌رچوونی قوتابیانی زانكۆی دهۆك له 2022 قسه بكه‌م و له‌گه‌ڵتان ئاهه‌نگ به‌و ده‌ستكه‌وته بگێڕم”.
له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، “ئێوه بناتنه‌ری ئاینده‌ی كوردستانن و داهاتووی ئێمه له‌ناو ده‌ستی ئێوه پرشنگداره”.

ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداریی له ئاهه‌نگی خولی 25، 26ی ده‌رچووانی زانكۆی دهۆك كرد و له ئاهه‌نگه‌كه‌دا وتارێك ئاراسته‌ی مامۆستایانی زانكۆكه و ده‌رچووان و كه‌سوكاری قوتابییه ده‌رچووه‌كان كرد
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە