
وه‌زاره‌ته‌كه روونی نه‌كردووه‌ته‌وه، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی په‌كه‌كه له كوێ كراونه‌ته ئامانج.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه، چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی ئۆپراسیۆنی سوپای توركیا له “باكووری عێراق” كراونه‌ته ئامانج.

بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ له باكووری كه‌لار، ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نیی له لایه‌ن درۆنێكه‌وه بۆردومان كرا و به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان چوار كه‌س له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوون و گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تا ئێستا لایه‌نه ره‌سمییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی ئه‌و بۆردومانه‌وه هیچ زانیارییه‌كیان نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە