
ئەمڕۆ لە تیرو پشکدا بۆ پێنچ ناو ئەنجامدرا وەک گرێ بەست بۆ بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی هەڵەبجە دامەزران.
زانیار حمە نوری بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەڵەبجە، ڕای گەیاند:” ئەمڕۆ بە شێوازی تیروپشک پێنچ ناومان یەک لای کردەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییمان دادەمەزرێن، لەسەر فەرمانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکرد :”ٚ ئەو فەرمانبەرانە بۆ پیشەکانی شۆفێری و پاسەوانی و کارگوزار دەبێت.
بۆ تەواو کردنی پایەکانی پارێزگابوونی هەڵەبجە ، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەتان فەرمانبەر بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەڵەبجە دامەزران.