
هەولێر.. درۆنێکی چاودێری ناوخۆیی خۆی بە تاوەرێکی ئینتەرنێتدا دەکێشێت
رۆژی چوارشەممە 15-06-2022، دژە تیرۆری کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە کاژێر 1:17ـی پاشنیوەڕۆ لە گوندی گردجووتیاری سەر بە قەزای عەنکاوەی پارێزگای هەولێر، درۆنێکی چاودێریی ناوخۆیی “بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییەوە” خۆی بە تاوەرێکی هێڵی ئینتەرنێتدا کێشاوە و تێکشکاوە.
لەبارەی زیانەکانەوە، دژە تیرۆری کوردستان باسی لەوە کردووە، “هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.” هەروەها دژە تیرۆری کوردستان دڵنیایی دەداتە هاونیشتمانیان و دەڵێت، “رووداوەکە هیچ جێی مەترسیی نییە.”