ئه‌مڕۆ دووشه‌م 13ی حوزه‌یران، به‌گوێره‌ی نووسراوێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه واژووی د. ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ره، تێیدا هاتووه له‌سه‌ر داواكاری وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، سه‌رۆكی حكوومه‌ت ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی بڕی 60 ملیار دینار ده‌ربڕی بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی رێی كه‌لار- ده‌ربه‌ندیخان.
دوێنی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوونی كرد
هه‌روه‌ها له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، به فه‌رمانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دوێنێ نووسراوی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كردووه، تێیدا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی بڕی 60 ملیار دینار به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی دروستكردنی رێی كه‌لار-ده‌ربه‌ندیخان.