نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ڕۆمیۆ: کورسی کۆتاکان بووەتە هۆی ڕاگرتنی باڵنس لە نێوان لایەنەکان

ڕۆمیۆ: کورسی کۆتاکان بووەتە هۆی ڕاگرتنی باڵنس لە نێوان لایەنەکان

سکرتێری حزبی دیموکراتی بەیت نەھرێن گوتی، زیادبوونی کورسیی کۆتا دەبێتە ھۆی ئەوەی کە بۆ لێک تێگەیشتنی زیاتری فراکسیۆنەکان باڵانسێک ھەبێت.

ڕۆمیۆ ھەکاری، ڕایگەیاندووە: ”ئێمە وەکوو حزبی دیموکراتی بەیت نەھرێن ھەر لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەوە بووین کە کورسییەکانی کۆتا لە ھەموو ڕوویەکەوە پارێزراو بن و داوایشمان کردووە کورسییەکان زیاد بکرێن، چونکە زیادبوونی کورسییەکانی کۆتا دەبێتە هۆی ڕێکخستنی زیاتری پەرلەمان و باڵانسێک.

دەڵێ:”تێگەیشتنێک لە نێوان فراکسیۆنەکان ھەبێت، بۆیە ھەندێک لایەن باس لەوە دەکەن کە کورسیی کۆتا کەم بکرێتەوە، وا دەزانن ھۆکاریی کێشە و گرفتەکانی ھەرێمی کوردستان کۆتایە، کە کۆتاکان ھەمیشە پاڵنەرێکی پۆزەتیڤ بوون و ئەگەر گرفتێک ھەبێت لە گۆڕەپانی سیاسیی ھەرێمی کوردستان عاملێکی خێر بن بۆ لێک تێگەیشتنی نێوان لایەنەکان و پاراستنی تەبایی و یەکڕیزیی.

سکرتێری حزبی دیموکراتی بەیت نەھرێن ڕوونیشی کردەوە: ”پێمان وایە وەکوو حزبەکەی خۆمان، مافی ئێمە یەک پاکێجە، نەک تەنیا باسی یەک پرس بکرێت و پێویستە باسی ھەموو شتێک بکرێت و ڕێککەوتنێکی بنەڕەتی لەنێوان لایەنەکانی کلد و ئاشووری بە کورسیی کۆتاشەوە ھەبێت، ئەوکات دەتوانین باشتر بەرگری لە کورسییەکانمان بکەین و بیانپارێزین و زیاد بکەین.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *