نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / شاخەوان عەبدوڵڵا: لە پڕۆژەی ئاسایشی خۆراک کورد سودمەند دەبێت

شاخەوان عەبدوڵڵا: لە پڕۆژەی ئاسایشی خۆراک کورد سودمەند دەبێت

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، کورد بەشێوەیەکی گشتی تەنھا لە بوودجەی گەشەپێدانی پارێزگاکان لەپڕۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک سوودمەند نیە، ئەگەرنا لەوانەی دیکە ھەمووی سوودمەندە، وەکو بەشە خۆراکی مانگانە و قەرزی جووتیاران و گەڕاندنەوەی ئەفسەر و پۆلیسەکان کە وازیان لە سووپا ھێنابوو ئێستا دەتوانن بگەڕێنەوە و ھەروەھا پشتگیریکردنی پاسەوانی سنوور و ھاوکاریکردنی ڕزگاربووانی دەستی داعش.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، ڕایگەیند: “پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک بەشێوەیەکی گشتی لە بەرژەوەندی کوردیش دایە، کە لەوانە پارەی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان کە چەندین ساڵە نەدراوە و ئێستا تێیدا جێگیرکراوە کە بدرێت و تاڕۆژی دەنگدانیش تێیدا نەبوو، بەڵام زیادمان کرد و پارەی جووتیاران بە تەواوی دەدرێت، ھەروەھا لە پارەی بەشە خۆراکی مانگانەش کە ٥ ترلیۆن دیناری تێدایە ھەمووان سوودمەندن و لە پشتگیری پۆلیسی سنوور کە ئێمە لەوەش سوودمەندین و ٢٥ ملیاریش بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش دانراوە.

هەروەها دەڵێ:” لەسەر پێشنیازی پارتی بووە و ڕۆژی دەنگدان لەسەر سەکۆی کۆبوونەوە زیادم کردووە و بڕی ٥٠ ملیار دینار بۆ ئاوارەکانی ھەرێم تەرخانکراوە و ھەموو ئەو ئەفسەر و پۆلیسانەی کورد لە سووپابوونە و بەھەر ھۆکارێک وازیان ھێناوە دەتوانن لەچوارچێوەی تەرخانکردنی ٤٠٠ ملیار دینار بگەرێنەوە بۆ شوێنی خۆیان”.

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا گوتیشی: “ئەو پارەی بۆ کارەبا دانراوە ئێمە لە ناوچە کوردستانیەکانیش لێی سوودمەند دەبین وەکو کوردەکانی ئەو ناوچانە لە کەرکووک و مووسڵ و دیالە، ئەوەی سوودی نیە بوودجەی گەشەپێدانی پارێزگاکانە، کە پشکی ھەرێم دانەنراوە و لە کەرکووک ئێمە بەسەدان گرێبەستمان ھەیە کە ٩٠%ی گرێبەستی پۆلیسی نەوت کوردن و لە شارەکانی دیکەش گرێبەستمان ھەیە لەوەش کورد سوودی لێ وەردەگرێت، بۆیە داواکاریمان وابوو بوودجەی گەشەپێدانی پارێزگاکان لە دەرەوەی بوودجە بێت و تا ٢٠١٤ش وابوو.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *