نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر داواكارییەكەی وەزارەتی ناوخۆ رەزامەندیی

ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر داواكارییەكەی وەزارەتی ناوخۆ رەزامەندیی

بەپێی نووسراوەكە، كە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران نێردراوە و تیایدا هاتووە، “لەپێناو پابەندبوون بە رێنوێنییەكانی هاتووچۆ و بۆ ئەوەی ئەو شۆفێرانەی ئۆتۆمێلەكانی میری بەكار دێنن، پابەندی رێنوێنییەكان بكەن، نابێت نووسراوی لێخۆشبوون لە سزاكانی تیژڕەوی و سزاكانی سەرپێچیی هاتووچۆ بەرز بكرێتەوە، بەڵكوو شۆفێرەكان پێویستە پابەند بكرێن، كە هەركەس سەرپێچی بكات خۆی سزاكە بدات، نەك دامەزراوەكانی میری”.

ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان لەسەر داواكارییەكەی وەزارەتی ناوخۆ، رەزامەندیی داوە و بە نووسراوێك، كە كۆپییەكی دەست چرکە كەوتووە و بۆ وەزارەتەكان و پەرلەمان و سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و گشت فەرمانگەكان نێردراوە، جەخت لەسەر ناوەڕۆكی نووسراوەكەی وەزارەتی ناوخۆ كراوەتەوە.

ئەنجوومەنی وەزیران دووپاتی كردووەتەوە، ئەو شۆفێرانەی ئۆتۆمبێلی میرییان لایە، دەبێت پابەندی رێنوێنییەكانی سەلامەتیی خۆیان و سەلامەتیی گشتی بن.

سزای لێدان لە كامێرای هاتوچۆ 60 هەزار دینارە و بەپێی خێرایی ئۆتۆمبێلیش بڕی سزاكە زیاد دەكات، تاوەكوو سەرووی 200 هەزار دینار، چەند سەرپێچییەكی دیكەی هاتووچۆش هەن، سزای تایبەتیان هەیە، وەكوو لێدان لە گڵۆپی سوور و راگرتن و پێچكردنەوە لە شوێنی قەدەغە.

بەپەلە

مه‌سرور بارزانی: گوتیان دەتانڕووخێنین، دەتانوەستێنین، تێكی دەدەین، گوتمان ناتوانن و نەشیانتوانی

دەقی گوتاری مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی: دەستخۆشیتان لێ دەكەم و ماندوو نەبن، دەزانم زەحمەتە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *