نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / چەمچەماڵ وشک دەبێت قایمقام هۆشداری دەدات

چەمچەماڵ وشک دەبێت قایمقام هۆشداری دەدات

ئەمساڵ گەرمیان یەکەم ناوچە بوو لە هەرێمی کوردستان کە وشکەساڵیی راگەیاند، بۆیە بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەرپرسانی شارەکە، هاوینێکی گەرم و بێئاوی چاوەڕێی ناوچەکە دەکات.

چەمچەماڵ سێ سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی هەیە و پڕۆژەی ئاوی دووکان، بیرەکانی کانی شەیتان و بیرەکانی بانی مەقان؛ بەڵام کاتێک رووداو پەیوەندیی بە رەمک رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ کرد و پرسیاری بێئاویی لێکرد، ئەو گوتی، “داوای لێبووردن لە دانیشتووانی چەمچەماڵ دەکەم، چونکە پێشبینی دەکەین بۆ هاوینی ئەمساڵ زیاتر لە 14 رۆژ جارێک بتوانین ئاو بە هاونیشتمانیان بدەین.”

قایمقامی چەمچەماڵ گوتیشی، “ساڵی رابردوو بەهۆی وشکەساڵییەوە نزیکەی 50 بیرمان وشک بوون، بڕیاربوو لە ناوچەی دەرگەزێن لە سنووری بازیان 10 بیر لێبدرێن، بەڵام جێبەجێ نەکرا، چونکە دانیشتووانی ناوچەکە رازی نەبوون، بەنیازین بیرەکان لە سنووری ناحیەی ئاخجەلەر لێبدەین.”

رۆژی 12ـی نیسانی 2022 لە نووسراوێکدا کە واژۆی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی لەسەر بوو، تێیدا هاتبوو، بە رەزامەندیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 70 ملیۆن و 45 هەزار دۆلار بۆ پڕۆژەی گۆپتەپە – چەمچەماڵ تەرخانکرا.

لەبارەی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە، قایمقامی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوە کرد، “بەگوێرەی زانیارییەکانمان پڕۆژەی گۆپتەپە لە پڕۆسەی تەندەرین و دیزایندایە و کارەکان لە وەزارەتی شارەوانی لە بەدواداچوون و خوێندنەوەدایە، بەڵام ئەگەر ئەمساڵیش جێبەجێ بکرێت سێ ساڵی دەوێت تاوەکو تەواو دەبێت.”

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە هەولێرییەکان کۆبووەوە

رۆژی سێشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2025 لە شاری هەولێر، سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە هەولێرییەکان …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *