
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، زانیاریی نوێ له‌باره‌ی شوقه‌ی كرێچییه‌كانه‌وه راده‌گه‌یه‌نێ و ده‌ڵێ ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی فۆڕمی تۆماركردنی ناو بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاند: فۆڕمی تۆماركردنی ناوی كرێچییه‌كان بۆ وه‌رگرین شوقه ئامادەیە، ئەمڕۆ یان سبەی بڵاوی دەکەینەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: داواکارییەکان بەم شێوەیە دەبێت، لە چ گەڕەکێکە، دانیشتوی چ ناوچەیەکە، پێشتر سوودمه‌ند بووە یان نا، ئەگەر خێزاندارە ژمارەی خێزان و منداڵەکانی دەنووسێت، ئەگەر سەڵتە ئاماژه‌ی پێ ده‌كا و ته‌مه‌نیشی ده‌نووسێ.
ئاشكراشی كرد: ئەمڕۆ یەکلای دەکەینەوە کە شێوازه‌كه‌ی چۆن دەبێت، لیژنه‌كانی تەکنیکی خەریکی بابەتەکەن.
له‌باره‌ی ڕووبه‌ڕی شوقه‌كانه‌وه، ئاشكرای كرد: 80 مه‌تر، 100 مه‌تر و 120 مه‌ترن، پێشتریش راگه‌یاندرابوو نرخی هه‌ر مه‌ترێك له نێوان 250 تا 300 دۆلاره، واته شوقه‌یه‌كی 100 مه‌تری 25 هه‌زار، تا 30 هه‌زار دۆلار ده‌بێ و به‌شێكی پێشه‌كییه و به‌شێكی به قستی درێژخایه‌ن ده‌درێته‌وه.