نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بە فەرمانی مەسرور بارزانی. بەرێوەبەرایەتێکی نوێ دەکرێتەوە 50 فەرمانبەر دادەمەزرێن بۆ هەڵەبجە

بە فەرمانی مەسرور بارزانی. بەرێوەبەرایەتێکی نوێ دەکرێتەوە 50 فەرمانبەر دادەمەزرێن بۆ هەڵەبجە

بەفەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان، بۆ سەرپێ خستنی بەڕێوەبەراتییە گشتییەکانی پارێزگای هەڵەبجە فەرمانبەر بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکان دادەمەزرێت، نوێترین دامەزراندن ڕاگەیاندنی دامەزراندنی 50 فەرمانبەرە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارکاروباری کۆمەڵایەتی و کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتێکی نوێی.

بێستون جەبار مەجید، بەڕێوەبەری نوسینگەی وەزارەتی کارکاروباری کۆمەڵایەتی، ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو کەسانە دەکین فۆرمیان بۆ دامەزراندن پڕکردووە کە 30 هەلی کاری دامەزراندنە بۆ سەنتەری ئۆتیزم و سەنتەری شیاندنی خاوەنپێداویستی تایبەت لە هەڵەبجە”.

ئاماژەی بەوەشکرد:” سێ هەزار و 422 کەس لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە فۆرمیان پڕکردووەتەوە، بەپێ ئەو پسپۆڕیانەی ئێمە داوامان کردبوویەوە،  بەپێ ئەوخاڵبەندیانەی ئێمەداماناوە ئەمڕۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو کەسانە دەکەین مەرجەکانیان تێدایە”.

دەڵێ:” بەهەوڵی وەزیر و ڕەزامەندی جەنابی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران دەکرێتەوە، ئەمڕۆ 20 هەلی کاری تر بۆ ئەو بەڕێوەبەراییەتییە تازە ڕادەگەیەنین سێ کەسیان بە شێوازی هەمیشەی و 17 کەسیش بە شێوازی گرێ بەست‌دادەمەزرێنین”.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە هەولێرییەکان کۆبووەوە

رۆژی سێشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2025 لە شاری هەولێر، سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە هەولێرییەکان …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *