
بەڕێز كاكه حه‌مه، 5 ساڵ پێش ئێستا ئێوه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌رۆك بارزانیدا بڕیارتان دا كه 25ی 9ی 2017 بكرێته ڕۆژی ڕیفراندۆم، ئه‌و بڕیاره چۆن درا و كۆبوونه‌وه‌كه چۆن بوو؟
محه‌مه‌د حاجی مەحموود: 5 ساڵ پێش ئێستا ڕۆژێكی مێژوویی بوو بۆ گه‌لی كوردستان، له‌و ڕۆژه‌دا بڕیاری گرنگ و چاره‌نووسساز درا، ئێمه پێشوه‌خته ئاگادار كرابووینه‌وه له‌وه‌ی ڕۆژی 7ی 6ی 2017 كۆبوونه‌وه ده‌كرێت له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و له‌وێ لێژنه‌ی باڵای ڕیفراندۆم هه‌بوو، دروست كرابوو، سه‌ركرده باڵاكان هه‌موویان له‌و ڕۆژه‌دا به‌شدار بوون و سه‌رۆك بارزانی له‌وێ بوو، قسه‌ی زۆر كرا و پێشنیاری زۆر خرانه ڕوو.
محه‌مه‌د حاجی مەحموود: بەسه‌راحه‌ت فشارمان زۆر له‌سه‌ر بوو، له ده‌ره‌وه و له دراوسێكانه‌وه، به‌ڵام كورد هه‌میشه باجی داوە و ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مجار بوو کە باج بده‌ین بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، پیشووتر باسی لامه‌ركه‌زی و فیدراڵی كراوه، به‌ڵام یه‌كه‌م جاره باسی سه‌ربه‌خۆیی بۆ گه‌لێكی سته‌مدیده بكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌وڵه‌تانی جیهان به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌ڵ گه‌لان نییه و له‌گه‌ڵ سیسته‌مه‌كان و ده‌وڵه‌ته‌كان هه‌یه و زیاتر به‌ستراون به به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیانه‌وه، ڕه‌نگه هه‌ندێك بابه‌تی دیكه‌ش هه‌بێت، بۆچی باشووری سوودان جیا ده‌كه‌نه‌وه له سودان كه ده‌وڵه‌تێكی به ڕیفراندۆم بۆ دروست ده‌كه‌ن، بۆچی ته‌یمووری ڕۆژهه‌ڵات بۆ میترۆ كه ژماره‌ی دانیشتووانی به‌قه‌ت زاخۆ نابێت، به‌پێی ڕیفراندۆم ده‌وڵه‌تی بۆ دروست ده‌كه‌ن، بۆچی گه‌لی كورد ده‌وڵه‌تی نه‌بێت.
ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان به ڕیفراندۆم نه‌بوو له‌به‌ر ده‌م ئیراده‌ی گه‌لی كوردستاندا خۆیان بۆ ڕانه‌گیرا و له‌سه‌ر سندووقی ده‌نگدان ده‌نگیان دا و ڕه‌نگه هه‌ندێكیان په‌شیمان بوونه‌وه كه زانییان دۆخه‌كه به شێوه‌یه‌كی دیكه‌یه، به‌ڵام له به‌رده‌م ئیراده‌ی گه‌ل خۆیان بۆ ڕانه‌گیرا و، له كۆنگره‌ی میونشن زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كانمان بینین، له‌راستیدا زۆریان ڕاستگۆ نه‌بوون له‌گه‌ڵمان، نه‌یانده‌ویست پشتیوانیی كورد بكه‌ن، بۆیه هیوادارم ئێستا دۆخێكی نوێ هاتووه‌ته ئاراوه، هیوادارم به هیممه‌تی گه‌لی كوردستان و هێزه‌كان به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كاندا زال بن و هه‌نگاو بنێن به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی باشتر و ڕیفراندۆم چه‌كێكی ئاماده‌یه به‌ده‌ستمانه‌وه، ئێستاش كۆنفیدراڵی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌كییه بۆ عێراق و له چوارچێوه‌ی كۆنفیدراڵیدا ده‌توانێت به سێ ده‌وڵه‌ت له‌ناو عێراقدا چاره‌سه‌ری پرسه‌كان بكرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كرێت قه‌ت عێراق چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه‌ی ناكات.