
بڕیارە ئەمڕۆ سێشهممه لە رێوڕەسمێکدا لە باغی شاری هەولێر بەردی بناغەی پڕۆژەی سەنتەری خانمانی خانەنشین دابندرێت.
دانانی بەردی بناغەی سەنتەری خانەنشینی بۆ خانمان لەکاتیێکدایە تا ئێستا لە سەنتەری خانەنشینانی هەولێر تەنیا پیاوانی خانەنشین مافی ئەندامیەتی یان هەبووە و دەیانتوانی سەردانی سەنتەرەکە بکەن، بەڵام لەمەودوا ئافرەتانیش دەتوانن فۆرمی ئەندامێتی پڕ بكەنەوە و بەشی خانمانی خانەنشین لە سەنتەرەكه دەكرێتەوە و بەشێكی تایبەت دەكرێت بە ئافرەتانی خانەنشین.