نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وه‌جبه‌ی دووه‌می پاره‌ی گه‌نمی ئه‌مساڵی جوتیاران گه‌یشت

وه‌جبه‌ی دووه‌می پاره‌ی گه‌نمی ئه‌مساڵی جوتیاران گه‌یشت

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ وه‌جبه‌ی دووه‌می پاره‌ی كڕینی گه‌نمی ئه‌مساڵی جوتیاران خراوه‌ته‌ سه‌ر حیسابی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان.

نەوزاد شێخ کامل بەرێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند: بڕی حەوت ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار وه‌ك وەجبەی دووەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 خراوەتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.

ڕاشیگه‌یاند: پاش ئەوەی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان تەواو بوو، بەپێی ڕۆژی وەرگرتنی گەنم لە ڕێگای سایلۆکانەوە، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بڕه‌ پاره‌كه‌ش بەمشێوە بەسەر پارێزگاکان دابەشکراوە، سلێمانی پێنج ملیار دینار، هەولێر دوو ملیار دینار، دهۆک پێنج سەد ملیۆن دینار.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ نەوزاد شێخ کامل دوێنێ یه‌كشه‌م ڕایگه‌یاندبوو: وه‌ك وه‌جبه‌ی یه‌كه‌م چەکی پارە بە بڕی 2 ملیار دینار پارەی گەنمی وەرگیراو بۆ ساڵی  2022 ھاتووەتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان و لە نزیکترین کات دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە هەولێرییەکان کۆبووەوە

رۆژی سێشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2025 لە شاری هەولێر، سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە هەولێرییەکان …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *