نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەت بۆ کۆچی دوایی د.عەزیز گەردی

پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەت بۆ کۆچی دوایی د.عەزیز گەردی

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی د.عەزیز گەردی، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی كۆچكردوو و ته‌واوی نووسه‌ر و رۆشنبیرانی كوردستان كرد.

ده‌قی پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ كۆچی دوایی د.عەزیز گەردی:

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕی ناسراوی کوردستان د.عەزیز گەردی-م بیست. مامۆستا عەزیز گەردی، رۆشنبیرێکی گەورە و بەتوانا و خاوەنی کەسایەتییەکی بەهێز و خۆشەویست و رێزلێگیراوی کوردستان بوو، هەموو تەمەنی خۆی بە نووسین و لێکۆڵینەوە و وەرگێڕان و خزمەتکردنی ئەدەب و رۆشنبیریی کوردی بەخشی.

پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆم بە بنەماڵە بەڕێزەکەی و نووسەر و رۆشنبیرانی کوردستان دەگەیەنم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەپەلە

ئومێد خۆشناو: هەواڵی مردنی بەرپرسێكی عێراقی لە هەولێر درۆییە

وردەكاری لە كۆمێنتە ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگاری هەولێرەوە سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لە چەند کەناڵ و پەیجێکی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *