نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / دژه‌ تیرۆری كوردستان زانیاری له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر ده‌خاته‌ڕوو

دژه‌ تیرۆری كوردستان زانیاری له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر ده‌خاته‌ڕوو


له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 6ی حوزەیران، لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیوندای تۆکسۆن لە گەڕەکی سێتاقانی شاری هەولێر لە نزیک بارەگای حیزبی سازمانی خەباتی ئێران، کەسێک بریندار بوو.

وه‌ك راشیگه‌یاند، “بە گوێرەی زانیارییەکان، بریندارەکە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە و ناوی (ئەکبەر سەفەر ئەڵماس)ـە و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانه‌، لەدایکبووی ساڵی 1973یە و ئەندامی حیزبی سازمانی خەباتی ئێرانە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لێکۆڵینەوەکانی دەزگا ئەمنییەکان لەو بارەوە بەردەوامە.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە هەولێرییەکان کۆبووەوە

رۆژی سێشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2025 لە شاری هەولێر، سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە هەولێرییەکان …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *