
ئەمڕۆ یەکشەممە 5ـی حوزەیرانی 2022، سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەدین لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانتارە سەربەخۆکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارلەمانتارە سەربەخۆكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و چەقبەستوویی پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاووتوێ كران و شاندی میوان دەستپێشخەرییەكیان بۆ ڕزگاربوون لە قەیران و ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق خستەڕوو.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەوە كرایەوە، بەردەوامبوونی قەیرانی سیاسی مەترسیی جددی لەسەر بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و سەقامگیریی عێراق دروست دەكات.