نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سه‌رۆك بارزانی بۆ باڵیۆزی به‌ریتانیا: پابەندبوون بە دەستوور و گفتوگۆ چارەسەری گرفت و قەیرانەكانی عێراقە

سه‌رۆك بارزانی بۆ باڵیۆزی به‌ریتانیا: پابەندبوون بە دەستوور و گفتوگۆ چارەسەری گرفت و قەیرانەكانی عێراقە

سه‌رۆك بارزانی بۆ باڵیۆزی به‌ریتانیا: پابەندبوون بە دەستوور و گفتوگۆ چارەسەری گرفت و قەیرانەكانی عێراقە

ڕۆژی یەكشەممە 5ـی حوزەیرانی 2022، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مارك برایسن ڕیچاردسۆن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە دێڤید هانت كونسوڵی به‌ریتانیا لە هەولێر ئامادەی بوو هەنگاوەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و تەحەددیات و ئاستەنگەكانی بەردەم پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق تاوتوێ كرا.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بڕیارەكانی دادگەی فیدڕاڵیی عێراق و سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە پابەندبوون بە دەستوور و گفتوگۆ چارەسەری گرفت و قەیرانەكانی عێراقە. پەیوەست بە بارودۆخی سیاسیی هەرێم و مافی پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان، سەرۆك بارزانی پابەندبوونی خۆی بەرانبەر پاراستنی مافی هەموو پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە.

پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و به‌ریتانیا تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوە بوو و باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق پابەندبوونی وڵاتەكەی بە ئەنجامەكانی سەردانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم بۆ به‌ریتانیا و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا دووپاتكردەوە.

بەپەلە

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی زانكۆ، نووسه‌ران، رۆژنامه‌نووسان، ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان و وه‌رزشوانان كۆبووه‌وه‌

رۆژی دووشه‌ممه‌ 20ی تشرینی یەکەمی 2025 له‌ شاری هه‌ولێر، سه‌رۆك مەسعود بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *