
ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی سازدەکات.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه رێکەوتی 5 ی حوزەیرانی 2022، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، به گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنەڕوو:
– پوختەی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس.
– کۆنووسی کۆتایی تیمی چاودێری دارایی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ.
– راپۆرتێک سەبارەت بە دۆخی کەرتی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان.
– ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری یەکەمی یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان – عێراق)