
بەپەلە: حکوومەتی کودستان دادگایەک لە عێراق نییە دەستوری بێت
ئەمڕۆ شەممە 04-06-2022 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، به‌پێی مادده‌ی 92/2 له ده‌ستووری عێراق “پێویسته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران یاسایه‌ك ده‌ربكات بۆ دامه‌زراندنی دادگای باڵای ئیتیحادی، به‌ڵام تائێستا هیچ یاسایه‌كی له‌و جۆره ده‌رنه‌چووه.” دەشڵێت، “بۆیه له عێراقدا دادگایه‌كی ئیتیحادی كه به پێی ده‌ستوور دامه‌زرابێت بوونی نییه.”
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەپێی مادده‌ی 112، لە دوای ریفراندۆمی ده‌ستووری عێراقی له ئابی 2005ـەوە پرۆسه‌ی نه‌وت و گاز ده‌كه‌ونه ژێر تایبه‌تمه‌ندییه حه‌سرییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، “به‌مشێوه‌یه ده‌قه‌كانی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان – عێراق ژماره 22ـی ساڵی 2007 به پێناسه‌ی (كێڵگه‌ی ئێستا) له مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌و یاسایه‌دا له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ده‌ستووری عێراقدا ده‌گونجێت و پێچه‌وانه‌یان نییه.”