نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ناونوسین بۆ 20 هەزار شوقە دەست پێدەکات نرخەکەی دیاری کرا

ناونوسین بۆ 20 هەزار شوقە دەست پێدەکات نرخەکەی دیاری کرا

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان زانیاریی نوێ لەبارەی نرخ و قیستی ئەو 20 هەزار شوقەیە ئاشکرا دەکات، کە بۆ كرێچی و كەمدەرامەتەكان دروست دەکرێ.

د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، راگەیاند: “وەکوو نرخی خەمڵاندنی شوقەکان بۆ هاووڵاتییان، هەر مەترێک لەنێوانی 250 بۆ 300 دۆلار دەبێ، قیستەکانیش 12 بۆ 15ساڵ دەبێ و بڕەکەشی کەم دەبێ”.

ئاماژەی بەوەش دا، بەم نزیكانە پڕۆسەی ناونووسینی كرێچییه‌كان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان دەست پێدەکات، گوتیشی: “فۆڕم لە ڕێگەی ئێنتەرنێت و ئۆنلایین پڕ دەکرێتەوە، کارەکەش لەلایەن پارێزگا و ئیداره سەربەخۆکان دەبێ، ئەوەی فۆڕم پڕ دەکاتەوە ،دەبێ کرێچی بێت و کەمدەرامەت بێ”.

ئەو 20 هەزار شوقەیە بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت و لە هەشت شوێنی سەرەکیدا دەبن، کە چوار پارێزگا و چوار یەکەی سەربەخۆن و بەشێوەی یەکسان دابەش دەکرێن.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *