نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەکەکە هەڕەشە لە کەسی یەکەمیی یەکگرتووی ئیسلامی دەکات

پەکەکە هەڕەشە لە کەسی یەکەمیی یەکگرتووی ئیسلامی دەکات

راگه‌یاندنی فه‌رمیی په‌که‌که‌، له‌سه‌ر پرسی ئه‌و شەڕه‌ی له‌نێوان تورکیا و په‌که‌کەدا هه‌یه‌ له‌ هەرێمی کوردستان، هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر ئەمینداری گشتیی یه‌کگرتوو و به “‌بێهه‌ڵوێست” ناوی ده‌بات.

به‌هار عه‌بدولڕە‌حمان، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی، ڕایگەیاند “له‌باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی په‌که‌که‌ بۆ سه‌ر یه‌کگرتوو، ده‌بێ خۆیان وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌ و په‌یوه‌ندیی به‌وانه‌وه‌ هه‌یه،‌ كە بۆچی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن؟”

گوتیشی: “ئه‌مه‌ پرسێکه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ حکوومه‌تی ناوه‌ندەوە‌ هەیە و ده‌بێ ئه‌وان بیپارێزن، به‌داخه‌وه‌ عێراق لایەنێکی سه‌ره‌کییه‌ و ده‌بێ ئه‌وان وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌.

دەڵێ:مامۆستا سه‌ڵاحەدین به‌جوانی روونکردنه‌وه‌ی خۆی داوه‌، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت هه‌موو شت له‌ چوارچێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی خۆیاندا بێت، به‌ڵام ئێمه‌ پێمان وایه که‌ ده‌بێ قەواره‌ی هەرێمی کوردستان بە یەكڕیزی بپارێزرێت”.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *