راوێژكارێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، “زۆرجار گفتوگۆ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام بێ سووده و دووباره ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانی پێشوویان”.
عارف روشدی، راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بۆ مێژووی په‌كه‌كه و قۆناغه‌كانی دروستبوونی تا ئه‌مڕۆ بگه‌ڕێینه‌وه، حه‌قیقه‌تی ئه‌م هێزه ده‌رده‌كه‌وێت”.
ئه‌م راوێژكاره‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی راشیگه‌یاند، “په‌كه‌كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران، توركیا‌و سووریا و عێراقدا هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان خۆیان به بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد داده‌نێن، خۆ ئه‌م وڵاتانه بوون كوردستانیان دابه‌شكرد، پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه ته‌بان، ته‌نیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ناته‌بان”.
عارف روشدی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، وڵاتانی ناوچه‌یی پاڵپشتی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن، بۆ نموونه رووبه‌ری كوردستانی باكوور سێهێنده‌ی كوردستانی باشووره، بۆچی ئه‌وان ناچن له‌وێ خه‌باتی خۆیان بكه‌ن.