نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ڕاگەیەندراوی کۆتایی کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتیی

ڕاگەیەندراوی کۆتایی کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتیی

ئه‌مڕۆ چواشه‌ممه‌ 25/5/2022 له‌ سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕاشكاوانه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا و دۆخى ئێستاى عیراق و هه‌رێمى كوردستان و زه‌مینه‌ى هاریكاریى هاوبه‌ش و كارى پێكه‌وه‌یى، تاوتوێ كرا.

هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ دواى ده‌ستپێشخه‌رى و سه‌ردانى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ سلێمانى، زه‌مینه‌یه‌كى له‌بار بۆ گفتوگۆ و ئاساییكردنه‌وه‌ و په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا و كاركردن بۆ گێڕانه‌وه‌ى متمانه‌ى نێوان هه‌ردوولا و هاریكاریى نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ ڕێگه‌ى لێكگه‌یشتن و گفتوگۆوه‌، هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌.

هه‌ردوولا بڕیاریان دا كه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كۆبوونه‌وه‌ هاوبه‌شه‌كانى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى و یه‌كێتى وه‌ك پره‌نسیپى كارى پێكه‌وه‌یى به‌رده‌وام بن، هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌شى مه‌كته‌بى سیاسیى هه‌ردوولا بێت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان.

له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌ هاوكارى و پاڵپشتیى هه‌ردوولا بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كورستان و داموده‌زگا شه‌رعییه‌كانى و به‌رده‌وامیى ڕاگرتنى هه‌ڵمه‌تى ڕاگه‌یاندنى دژ به‌ یه‌كتر كرده‌وه‌.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *