
ئەمڕۆ دووشەممە 23 ی ئایار2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس، لە گەڵ شاندی شانشینی بەحرەبن بە سەرۆکایەتی شێخ سەلمان بن خەلیفە ئال خەلیفە وەزیری دارایی و ئابووری نیشتمانی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی برەودان بە پەیوەندی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی کرا.
له‌مباره‌یه‌وه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، “لە پەراوێزی به‌شداریمان له کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس لەگەڵ شاندی وەزاری بەحرەین بە سەرۆکایەتی شێخ سەلمان بن خەلیفە کۆبووینەوە”.
هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویته‌ر گوتیشی: “ئێمە کارنامەیەکی هاوبەشمان هەیە، دارایی گشتی باشتر، چاکسازی لە باج و ئابوورییەک بۆ هەمووان کار بکات نەک تەنیا بۆ چەند کەسێک”.


