
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ی ئێزیدیش پێی وایه ئه‌گه‌ر وا بڕوات، توركیا دێته شنگال و ھاوشێوه‌ی عه‌فرین داگیری ده‌كات.
قاسم دربۆ فه‌رمانده‌ی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی شنگال،دەڵێ:”دۆخی شنگال وه‌ك خۆیه‌تی و تا رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ نه‌كرێت، به‌وشێوه‌یه دۆخه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌و پێی وایه سوپای عێراق زۆر بێسه‌روبه‌ره و حكوومه‌تی عێراقیش له ده‌ستی خۆیدا نییه و له ده‌ست ئێراندایه، ئێرانیش كوردی خۆش ناوێت. له‌لایه‌كی تره‌وه په‌كه‌كه له شنگال ماوه و شوێنیان بۆ خۆیان دروست كردووه و وه‌ك پێشوو ماون، بۆیه له كۆتادا چاره‌سه‌ر ده‌بێته ئه‌وه‌ی توركیا بێته شنگال و وه‌ك عه‌فرین و سه‌رێ كانی داگیری بكات.
به‌گوته‌ی قاسم دربۆ، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی گه‌یشتوونه‌ته لای په‌كه‌كه ته‌نیا بۆ ژیان و گوزه‌ران و مووچه‌یه، ئه‌گه‌رنا كه‌س ناچێته ریزه‌كانی ئه‌وان، ھه‌ركاتێك ئاڵۆزی دروست ده‌بێت، ئه‌و خه‌ڵكه ریزه‌كانیان جێ‌دێڵن و دێنه‌وه ماڵه‌وه تا دۆخه‌كه ئارام بێته‌وه.