نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەپەلە: لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی لیژنەی لێكۆڵینەوە لەسەر داهاتی هەڵەبجە و سلێمانی پێكهێندرا

بەپەلە: لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی لیژنەی لێكۆڵینەوە لەسەر داهاتی هەڵەبجە و سلێمانی پێكهێندرا

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە داهات و خەرجییەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە پێکهێنرا.
لە نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە واژۆی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی بەسەرەوەیە و وێنەیەکی دەست “چركە” کەوتووە تێیدا هاتووە: “ئاماژە بە کۆبوونەوەی رۆژی 16/5/2022، لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە کێشەی داهات و خەرجییەکانی لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین، لەسەر فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بریاری پێکهێنانی لیژنەیەک درا.
ئاماژە بەوەکراوە، لیژنەکە بەدواداچوون دەکات و راپۆرتێک لەمبارەیەوە ئامادە دەکات، پێویستە گشت دامودەزگاکانی حکومەت هاوکاری تەواوی لیژنەکە بکەن و داتا و زانیاری پێویست بخرێنە بەردەست.

بەپەلە

ئومێد خۆشناو: هەواڵی مردنی بەرپرسێكی عێراقی لە هەولێر درۆییە

وردەكاری لە كۆمێنتە ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگاری هەولێرەوە سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لە چەند کەناڵ و پەیجێکی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *