نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی و باڵوێزی سویسرا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێ کرد

مەسرور بارزانی و باڵوێزی سویسرا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێ کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵوێزی سویسرا لە عێراق و ئوردن کرد و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئایاری 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە لوکاس گەسەر، باڵوێزی سویسرا لە عێراق و ئوردن کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سویسرا کرا.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵوێزی سویسرای کرد بۆ هەوڵ و کارەکانی لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا

بەپەلە

 ڕاگەیەندراوێک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

 ڕاگەیەندراوێک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئه‌وه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌.. دوای ڕوونکردنەوەکەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *