بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئهمرۆ دووشهممه له رونكردنهوهیهدا رایگهیاند: دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بەبوونی ڕوداوێکی کوشتن لە تعجیلی نوێ لە سنوری ناحیەی شەمامک، دەست بەجێ هێزەکانمان گەشتنە شوێنی ڕووداو و دەرکەوت کەوا ئافرەتێک بەناوی (بەهار زەکەریا فەتاح) تەمەن (٣٣) ساڵ، کوژراوە.
پۆلیس دهڵێت: دوای بەدواداچوون بۆ ئەم ڕووداوە هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە کەمتر لە (٥) کاتژمێر هاوسەرەکەی بەناوی (ا. ظ. م.) دەستگیر بکەن کە لە ئاکامی ڕوودانی دەمەقاڵی لە نێوانیان لە سەر کێشەی خێزانی لێیداوە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.
ئاماژهبهوهشكراوه، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە ڕێکخرا و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە و تۆمەتباری ناوبراو دەستبەسەرە لەلایەن پۆلیسی هەولێر.