ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆك و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی خۆی گرێ دا.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی ئه‌نجوومه‌نه‌كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر 6 ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كراوه.
ته‌وه‌ره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بریتی بوون له بارودۆخی ئێستای عێراق و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و بارودۆخی ناوه‌خۆ و پاراستنی ئەمن و ئاسایشی هەرێمی کوردستان، هه‌روه‌ها پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و پشتگیریكردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرنامەی چاکسازی و له كۆتاییشدا بارودۆخی نێوخۆی پارتی به‌شێكی تری ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
له ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا باسی بارودۆخی عێراق و پڕۆسه‌ی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی ڕزگاریی نیشتمانی و كێشه و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق، له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی به‌ربه‌سته‌كان و شكاندنی داخرانی سیاسی به ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی هاوپه‌یمانی به لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی دیكه به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و لێكتێگه‌یشتن بۆ ده‌ربازكردنی وڵات به‌ره‌و قۆناغێكی باشتر.
له‌هه‌مانكاتدا داكۆكی له هه‌موو مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ین و خه‌خت له جێبه‌جێكردنی ماده ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ین و جه‌خت له جێبه‌جێكردنی ماده ده‌ستوورییه‌كانی ده‌كه‌ین به‌تایبه‌تی ماده‌ی 140، هه‌روه‌ها دروستكردنی دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كان، له‌وانه‌ش ئه‌نجوومه‌نی فیدڕالی و دامه‌زراندنه‌وه‌ی دادگای فیدڕالی به‌گوێره‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق و دانانی یاسای نه‌وت و غاز له‌به‌ر ڕۆشنایی ماده ده‌ستوورییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته.
له ته‌وه‌ری دووه‌مدا باس له بارودۆخی نێوخۆی كوردستان كرا و تیشك خرایه سه‌ر هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی پارتیمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان كوردستان، دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 10/10 به كۆبوونه‌وه‌ی و ئه‌ردانیكردنی گشت لایه‌نه‌كان، به‌وانه‌یش كه كورسیان به‌ده‌ست نه‌هێنابوو له ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مانه‌ش لایه‌نی سیاسین و مافی به‌شداریكردنیان هه‌یه له ڕه‌سمكردن و بڕیاری سیاسی كه په‌یوه‌ندی به كۆی پڕۆسه‌ی سیاسی كوردستانه‌وه هه‌بێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدڕالی.
كۆبوونه‌وه به باشی زانی ئێستاش هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێنه‌وه بۆ ئاسایی بوونه‌وه‌ی بارودۆخ و لێكتێگه‌یشتن و چاره‌سه‌ری گرفته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه بۆ سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی حزبایه‌تی. لێره‌دا داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌گۆڕه‌كانی نیشتمانی و مافه ده‌ستوورییه‌كان له‌یه‌كتر نزیك ببینه‌وه و كاری هاوبه‌ش بكه‌ین.
تەوەری سێیەم: باس لە بارودۆخی هەرێمایەتی کرا، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا سەبارەت بە درێژەدان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندی هەردوولا و لەبەرچاوگرتنی ئەمن و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ئەو وڵاتانە و پاراستنی هەرێم و نەبوونی بەشێک لەو کێشانەی کە لەنێوان ئەو وڵاتانە و هەندێ وڵاتی دیکەدا هەیە. لەلایەکی دیکەوە چاوەڕوانین لە لایەنە سیاسییەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان نەبنە هۆکاری دروستکردنی کێشە و گرفتی سیاسی و ئابووری بۆ هەرێمی کوردستان و ڕەچاوی بارودۆخەکە بکەن.
تەوەری چوارەم: ئەم تەوەرە تایبەت بوو بە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە تێیدا کۆبوونەوە، جەخت لەوە دەکاتەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش جەخت لەوە دەکەینەوە کە پەرلەمانی کوردستان بە ئەرکی یاسایی خۆی هەڵسێت و کۆمسیۆن کارا بکرێتەوە. هاوتەریب لەگەڵ بەڕێوەچوونی کارەکانی پەرلەمان، داوای نزیکبوونەوەی لایەنەکان دەکەین بۆ نزیکترکردنەوەی ڕاوبۆچوونە جیاوازەکان و گەیشتن بە جۆرێک لە ڕێککەوتن تاوەکو پەرلەمان پەک نەخرێت و بە ئەرکی پەیڕەوی و یاسایی خۆی هەڵسێت بۆ چەسپاندنی چاکسازی بەردەوام و پڕۆسەی یاسادانان و ئەرکە پەرلەمانییەکانی دیکە.
تەوەری پێنجەم: کۆبوونەوە پشتگیری خۆی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و پشتیوانی بەرنامەی چاکسازی حکوومەتی هەرێم دەکات و هیوادارین تەواوی ئاستەنگەکانی بەردەمی لابردرێت کە بەرنەمەکانی لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان دایە.
تەوەری شەشەم: بارودۆخی نێوخۆی پارتیمان، کۆبوونەوە بڕیاری دا:-
دوای هەڵسەنگاندن و بارودۆخی ناوخۆی پارتیمان و لێکدانەوەی هەل و مەرجەکان کۆبوونەوە بڕیاری دا:
1-پڕکردنەوەی بۆشایی نێو ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کە بەداخەوە سێ هەڤاڵی تێکۆشەرمان کۆچی دواییانکردووە، بۆیە کۆبوونەوە بڕیاری دا بە سەرخستنی سێ هەڤاڵی یەدەگی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بۆ ئەندامێتی ئەنجوومەن.
2-بەستنی کۆنگرەی چواردەهەم لە وەرزی پاییزی ئەمساڵ کە بۆ ئەم مەبەستەش کۆبوونەوە دەسەڵاتی پێویستی دا بە مەکتەبی سیاسی بۆ دروستکردنی لیژنەی ئامادەکاری و لیژنەکانی دیکە و ئامادەکارییەکانی پێویست بە گوێرەی ئەوەی کە پەیڕەوی ناوخۆی پارتیمان ئاماژەیان پێ کراوە