نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وێنە.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا حەوت کەس برینداربوون

وێنە.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا حەوت کەس برینداربوون

“کاتژمێر ٩ی ئەمشەو حەوت کەس گەیەندرانە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان دیاربوو سەرجەمیان بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە برینداربوون”. دەشڵێت، برینی دوانیان سەختە”.

رووداوەکە لە دووسایدی دەشتی هەریر نزیک گوندی ئافریان روویداوە کە پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویداوە.

هەربەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسانەی برینداربوون خەڵکی هەریر و شەقڵاوەن و لە ژن و پیاو و منداڵ پێکهاتوون.

ئەمە لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە رایگەیاند، لە ئەنجامی پێکدادانی مینی پاسێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە رێگەی ناحیەی سکتان نزیک گوندی گردگۆران ١٦ کەس برینداربوون. دەشڵێت، “برینی هەندێکیان سەختە و رەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر دەکرێن”.

رووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدان و برینداربوون یان کەمئەندامبوون دادەنرێت لە هەرێم، کە بەشێکی پەیوەندی بە خراپی رێگاوبان و کوالێتی رێگاوبانەکانەوە هەیە و بەشێکیشیان پەیوەندی بە پابەندنەبوونی شۆفێران بە خێرایی دیارکراو و رێنماییەکانی هاتوچۆوە هەیە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی یونێسکۆ کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/4، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوبەی، لەگەڵ خالید ئەلعینانی، به‌ڕێوه‌به‌رى …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *