
لیژنەی لێکۆڵینەوەی پەرلەمانی عێراق لە هێرشەکەی ئێران بۆسەر هەولێر کۆتایی بە کارەکانی هێنا و ئەنجامەکەی راگەیاند، دەڵێت، “هێرشەکە پێشێلکاری بووە و ئەو شوێنەی بۆردوومان کرابوو، ماڵ بوو.”
د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ئەندام لە لیژنەی لێکۆڵینەوەی پەرلەمان لە هێرشەکەی ئێران بۆسەر هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، ماڵی شێخ باز کە لە هێرشەکەدا کراوەتە ئامانج، “دەبێت ئێران قەرەبووی ئەو و ئەو شوێنانەی زیانیان بەرکەوتووە بکاتەوە.” دەشڵێت، “رێوشوێنی یاسایی و دیپلۆماسی بەرامبەر ئێران دەگرینەبەر.”
لیژنەکە هێرشەکەی ئێران بە “پێشێلکاریی سەروەریی عێراق” ناودەبات.