
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 15ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری ئیستانبول، لە گەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری تورکیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا تاووتوێ کرا و جەخت لە فراوانکردنی دەرفەتەکانی ھاریکاری لە پێناو ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا کرایەوە.
هەردوولا خواستی خۆیان بۆ گرنگیی برەودان بە هەماهەنگیی و پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی، لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش دووپات کردەوە.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە