نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / زانیاری ورد لەسەر گفتوگۆی هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت و غاز ئاشكرابو

زانیاری ورد لەسەر گفتوگۆی هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت و غاز ئاشكرابو

بیوار خنسی لە بارەی نەوت و غاز و چارەسەرکردنی کێشەکان بەشێوەی بنەڕەتی گەیاندە حکوومەتی عێراق، کە پێویستە بەپێی دەستوور کێشەکان چارەسەر بکرێن، بۆ ئەو مەبەستەش یاسای نەوت و غاز بە ھاوبەشی ئامادەبکرێت و دەربکرێت لە پەرلەمان.
دکتۆر بێوار خنسی، راوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاندووە “سەردانی شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لەگەڵ شاندی حکوومەتی عێراق لە وەزارەتی نەوت کۆبوونەوە، مەبەست لەو سەردانەش دەستپێشخەریەکی باش بوو، کە حکوومەتی ھەرێم کردوویەتی بۆ ئەوەی دەرگایەک بکرێتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا، گفتووگۆکانیش نەک تەنھا لەسەر نەوتە، بەڵکو لەسەر پێشمەرگە و بوودجە و گومرگە”.
راوێژکاری سەرۆکی حکوومەت ڕوونیشی کردەوە: “شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەو سەردانە ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان بەپێی ئەو ماددە دەستوریانەی باسی نەت و غاز دەکەن، بە جۆرێک چارەسەریەک بدۆزینەوە لەگەڵ سیستەمی فیدراڵی عێراق بگونجێت وەکو یاسا باسی دەکات و ھاوکار دەبین بۆ ئەوەی ھەماھەنگی زیاتر بکرێت، وەزارەتی نەوتی عێراقیش زۆریان پێخۆش بوو شاندی ھەرێم سەردانی ئەوانی کردووە و باسیان لەوە کردووە ھاوکار دەبن، ھەروەھا ھەندێک داواکاریشیان ھەبوو، ھاوکات شاندی حکوومەتی ھەرێم بۆ راوێژ ڕۆیشتبوون لەو سەردانەدا نەک بۆ رێککەوتن.
خنسی باسی لەوەشکرد: “ھیچ رێککەوتن نەکراوە و تەنھا بۆچوون ئاڵوگۆڕ کراون و بەردەوامیش دەبن و دەرگای گفتووگۆ بەردەوام دەبێت، چونکە ئەمە دەبێتە ھۆی ئەوەی ئارامی زیاتر ھەبێت و کاریگەری خراپی نابێت.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *