
لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند پڕۆژەیەکی ڕێگاوبان لە ناحیەی هەریر، سەر بە قەزای شەقڵاوە کەوتنە واری جێبەجێکردنەوە.
بێوار عەدنان كانتين، سەرۆكى شارەوانیى ناحیەی ھەرير لە سنووری قەزای شەقڵاوە، ڕاگەیاند: ”لە درێژەی کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا پڕۆژەى كۆنكریتكردنى شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەكەكانى (شێروانە و سەرتيشى كۆمەڵگا) جێبەجێ دەکرێت کە پڕۆژەكە پێك دێت لە 20 هەزار مەتر دووجا كۆنكرێت و 160 مەتر ئاوەڕۆى لوولەیى”.
سەرۆکی شارەوانیی هەریر گوتیشی: ئەم پڕۆژەیە لەسەر بودجەى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار بەگوژمەى 386 مليون دينار جێبەجێ دەکرێت.