
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گرنگی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتییان، كۆ ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13ی نیسان، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئاشكرای كردووه، “ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.”
له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پوخته‌ی سه‌ردانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی عێراقی فیدراڵ، ده‌خرێته ڕوو.
له بڕگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌یشدا، گفتوگۆ له‌باره‌ی پێداچوونه‌وه به میكانیزمی كاركردن له‌ناو حكوومه‌تی هه‌رێم، به ئاراسته‌ی بره‌ودان به له ئه‌ستۆگرتنی لێپرسراوێتی و باشتر ڕاییكردنی كاره‌كان و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت.
له بڕگه‌ی سێیه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌یشدا، ڕه‌شنووسی (پێڕه‌وی ناوخۆی بازرگانی و تۆمارنامه‌ی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان – عێراق)، ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای نوێی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان، بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ریان ده‌خرێنه ڕوو.
بڕگه‌ی كۆتاییش پێشنیاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌بێت، تایبه‌ت به هه‌ڵگرتنی ڕه‌سمی گومرگی له‌سه‌ر ئاژه‌ڵی هاورده‌كراو له مانگی ڕه‌مه‌زاندا، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی گۆشتی سوور له بازاڕه‌كانی هه‌رێمدا.