
ئاماژەی بەوەكردووە، هەرچەندە پەیامی ڕیکلامەکە هیچ شتێکی ناپەروەردەیی و نا ئەخڵاقی و خراپی تێدا نییە، پێچەوانەی پەیامی گۆرانییەکەش نییە، بەڵام وەک ڕێزێک بۆ بینەرەکانمان و بە هەند وەرگرتنی سەرنج و گلەییەکانیان بڕیاریاندا ڕیکلامەکە لە کەناڵی ئافەرینەوە راگرن و پۆزش بۆ کۆمپانیاکە بهێنینەوە و تەواوی سوود و قازانجە مادیەکەیان بۆ بگێڕینەوە.
كەناڵی ئافەرین، كەناڵێكی پەروەردەی منداڵانە و ئۆفیسەكەی لە شاری سلێمانیە.
دەقی رونكردنەوەكە:
ڕوونکردنەوە و پۆزش …
پاش ئەوەی بە بەکارهێنانی سیناریۆی ماڵی سمۆرەخان ریکلامێکی بازرگانیمان دروستکرد بۆ کاڵای یەکێک لە کۆمپانیا بازرگانییەکان، دەنگدانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و نارەزایی لە سۆشیال میدیادا دروستکرد، ئێمە لە کەناڵی ئافەرین ئەم چەند خاڵە دەخەینە بەرچاوتان:
1- ئافەرین لەرابردوو ئێستاشدا وەک خەمخۆرێک هەوڵیداوە زۆرترین سود بە منداڵان بگەیەنێت و هەموو ئەو کەلێنانە پڕکاتەوە کە لە کۆمەڵگەدا هەبووە وە هەرگیز لەگەڵ ریکلامدا نییە و نەبووە، بەڵام کە دەستمان بۆ بردووە ناچاری بووە و بۆ پڕکردنەوەی کەلێنی مادیی کەناڵەکەو بەردەوامی پڕۆژەی ئافەرین بووە، چونکە ئافەرین هیچ حیزب و تاقم و کۆمپانیایەکی گەورەی لەپشت نییە تا هاوکاری بێت هەموو سەرچاوەی داهاتی ریکلام و هاوکاری خێرخوازانە.
2. هەرچەندە پەیامی ڕیکلامەکە هیچ شتێکی ناپەروەردەیی و نا ئەخڵاقی و خراپی تێدا نییە، وە پێچەوانەی پەیامی گۆرانییەکەش نییە تا ئەوە شتێکی ناپەروەردەیی بێت، چونکە سمۆرەکان خۆیان دەرگا ناکەنەوە و داوا لە دایکیان دەکەن دەرگاکە بکاتەوە، وە دایکیان دەرگاکە دەکاتەوەو دایکیشیان سەرچاوەی ترسە بۆ رێویەکە لەگۆرانیەکەدا کە پێشتر منداڵەکان بۆیە دەرگایان نەدەکردەوە چونکە دایکیان لەماڵ نەبوو!
بەڵام وەک ڕێزێک بۆ بینەرەکانمان و بە هەند وەرگرتنی سەرنج و گلەییەکانیان بڕیارماندا ڕیکلامەکە لە کەناڵی ئافەرینەوە راگرین و پۆزش بۆ کۆمپانیاکە بهێنینەوە و تەواوی سوود و قازانجە مادیەکەیان بۆ بگێڕینەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەناڵی ئافەرین