نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / كوێستان محەمەد: مەسرور بارزانی بڕیاریدا بە دامەزراندنی 30 فەرمانبەر بۆ هەڵەبجە

كوێستان محەمەد: مەسرور بارزانی بڕیاریدا بە دامەزراندنی 30 فەرمانبەر بۆ هەڵەبجە

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو زیاتر لە 100 فەرمانبەر بۆ دامەزراوەكانی پارێزگای هەڵەبجە دامەزراون بە ڕەزامەندی مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان.

كوێستان محەمەد وەزیری كاروكارو باری كۆمەڵایەتی، ڕاگەیاند:”وەزارەتەکەی ئێمە و هەموو وەزارەتەکان لە هەڵەبجە کێشەی کەمی میلاکیان هەیە، بۆیە داوامان لە سەرۆکی حکومەت کرد 30 کەسمان بۆ دابمەزرێنێت، کە پسپۆریەکانمان دەستنیشان کردون.

ئاماژەی بەوەشكرد:” بە سوپاسەوە دوای هەفتەیەک رەزامەندی بۆ ناردینەوە، ئێستا لە رێگەی ئۆنلاینەوە فۆڕم پڕ دەکەینەوە بۆ ماوەی سێ هەفتە، مەرجەکان ئەوەیە دەبێ دانیشتووی هەڵەبجە بێت، نمرەی دیکە دیارکراوە وەک ساڵی دەرچوونی، هاوسەرگیری و منداڵ، هەموو خاڵەکان کۆدەکرێتەوە کامانە زۆرترین خاڵیان هەبێ ئەوانە دادەمەزرێنین”.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *