دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، سێ مووشەک لە دەوروبەری دووڕیانی حەمدانییە لە میحوەری خازرەوە ئاڕاستەی شاری هەولێر کران و هیچ زیانێکیان نەبووە.
بەپێی زانیارییەکانی دژە تیرۆری کوردستان، مووشەکەکان لە نزیک کۆمەڵگەی کەورگۆسک و زێی گەورە لە نزیک پاڵاوگەی نەوت کەوتنەخوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.
پێشتر ئەحمەد نەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی کەورگۆسک هەواڵەکەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو پشتڕاستکردەوە.