نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەڵێن ئیسماعیل: قوباد تاڵەبانی بە ئاشكرا وتی ئەگەر هێز بەرنە باشماخ شەڕی ناوخۆ دروست دەبێت

بەڵێن ئیسماعیل: قوباد تاڵەبانی بە ئاشكرا وتی ئەگەر هێز بەرنە باشماخ شەڕی ناوخۆ دروست دەبێت

لە ماوەی رابردوودا حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پێناو رێگریكردن لە قاچاغی مەرزەكانی سلێمانی بڕیاری دابوو هێزی هاوبەش دروست بكات، بەڵام ئاشكرا بوو كە یەكێتی رێگری لە پێكهێنانی ئەو هێزە كردووە.

ئەمڕۆ دووشەم چواری نیسان، بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامی فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رای گەیاند، ‎لە كاتێكدا وا بریار بوو بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەت و حكوومەتی هەرێم، هێزێكی تایبەتی سەربازیی بۆ پاراستنی دەروازە سنوورییەكان لە قاچاغی و گەندەڵی دروست بكرێت، پاش چەند ڕۆژێك قوباد تاڵەبانی لە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ فراكسیۆنەكانی پەرلەمان رەتی كردووەتەوە.

‎بەڵێن ئیسماعیل لە بەرنامەیەكی كەناڵی “نالیا”، گوتی، تاڵەبانی گوتوویەتی، ئەگەر ئەو هێزە دروست بكرێت، شەڕی ناوخۆ دروست دەبێت، ‎دووپاتی كردووەتەوە، یەكێتی دژی ئەوە بوو پاكسازی لە دەروازە سنوورییەكانی زۆنی یەكێتیدا بكرێت.

ئێستە بەڕوونی خەڵكی كوردستان لەوە تێگەیشتوون هەرچی داهاتی زۆنی سلێمانییە، یەكێتی دەیدزێ و باكی بەژیانی خەڵكی نییە.

بەپەلە

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی زانكۆ، نووسه‌ران، رۆژنامه‌نووسان، ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان و وه‌رزشوانان كۆبووه‌وه‌

رۆژی دووشه‌ممه‌ 20ی تشرینی یەکەمی 2025 له‌ شاری هه‌ولێر، سه‌رۆك مەسعود بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *