
میدیای ئیمارات، باسی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بۆ وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن و دووپات له گرنگی پێوه‌ندی نێوان كوردستان و ئیمارات ده‌كه‌نه‌وه.
رۆژی هه‌ینی رابردوو، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته ئیمارات و بڕیاره به‌شداری له لووتكه‌ی حكوومه‌ته‌كان بكات كه تیایدا چه‌ندان پرسی گرنگ تاوتوێ ده‌كرێن.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی شاریقه نووسیویه‌تی، له دیداره‌كه‌یاندا مه‌سروور بارزانی و حاكمی شاریقه گفتوگۆیان له‌باره‌ی پرسه هاوبه‌شه‌كان له بواره‌كانی فێركردن، رۆشنبیری، گه‌شه‌پێدان و بواره‌كانی تر كرد.
هاوكات پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی “شارقه24” له راپۆرتێكدا، مه‌سروور بارزانی به پایه‌به‌رز ناوده‌بات و له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئیمارات و دیداری له‌گه‌ڵ د.سوڵتان بن محه‌مه‌د ئه‌لقاسمی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵا و حاكمی شاریقه و سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی رای گه‌یاند، حاكمی شاریقه به دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دڵخۆشبوو و هیوای میواندارییه‌كی زۆر باشی له وڵاته‌كه‌ی بۆ خواست.