نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / وادەی دابەشکردنی سەبەتەی دووەمی خۆراکی مانگی رەمەزان ئاشکرا کرا

وادەی دابەشکردنی سەبەتەی دووەمی خۆراکی مانگی رەمەزان ئاشکرا کرا

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دووەم سەبەتەی خۆراکی هاوڵاتییان بۆ مانگی رەمەزان دەکرێت.

وەزارەتی بازرگانی راگەیەنراوەکە، سەبەتەی خۆراکی هاوڵاتییان بۆ هەر کەسێک لە سێ کیلۆگرام برنج و یەک کیلۆگرام شەکر و نیوکیلۆگرام نیسک و نیوکیلۆگرام لەتکەنۆک و یەک لیتر زەیت و ٤٠٠ گرام دۆشاوی تەماتە پێکهاتووە.

دەشڵێت، دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی هاوڵاتییان سەرکەوتنێکی باشی بەدەستهێناوە لەدابینکردنی خۆراک بۆ هاوڵاتییان.

هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی وەزیری بازرگانی عێراق،داوا لە سەرجەم بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک کراوە لە پرۆسەی دابەشکردنی دووەم سەبەتەی خۆراکی هاوڵاتییان لەو ناوچانەوە دەست پێبکەن کە زۆرترین رێژەی دانیشتوانی هەژارنشینن

بەپەلە

ناوەڕۆکی کۆبونەوەی مالیکی و تۆم باراک بڵاو کرایەوە

وردەکاری لە کۆمێنتە سیاسیبەغدا و واشنتن جەخت لە بەردەوامیی هەماهەنگی لە دۆسیە هاوبەشەکاندا دەکەنەوەپێش 20 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *